نه‌وا
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم دوپاتیده‌كاته‌وه، تائێستا مه‌ترسیی كۆرۆنا له ئارادایه و پێویسته خه‌ڵك له رۆژانی جه‌ژندا نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه بۆ سێ رۆژی جه‌ژنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای جه‌ژن هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر بێت، حكومه‌ت بێ دوودڵی بڕیاری پێویست ده‌دات.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كانی توشبونی رۆژانی رابردوو له هه‌ولێر و سلێمانی جێگه‌ى مه‌ترسین و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان.
وه‌زیری ناوخۆ وتیشی، به‌رده‌وام وتویانه مه‌ترسیی ڤایرۆسه‌كه له‌ئارادایه و بوونی هه‌یه، بۆیه داوای هاوكاریی زیاتری خه‌ڵكی كوردستانی كرد، به‌تایبه‌ت له رۆژانی جه‌ژندا خه‌ڵك په‌یگیر بێت و هاتوچۆ نه‌كه‌ن، چونكه دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆ و رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشه‌وه بۆ رۆژانی دوای جه‌ژن، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بینیمان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتره له پێش‌و، حكومه‌تی هه‌رێم بێ دوودڵی بڕیاری پێویست ده‌دات، به‌ڵام ئێستا قه‌ده‌غه‌كه بۆ سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه و كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ ده‌كرێت، ئه‌وكات بڕیاری پێویست ده‌درێت.