نه‌وا
ژنێكى ژاپۆنى ته‌مه‌نى 90 ساڵه و وه‌ك به ته‌مه‌نترین یاریزانى یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ناوى چوه‌ته كتێبى گینسه‌وه، چونكه ماوه‌ى 39 ساڵه یارى ده‌كات و وه‌ك شاژنی یارییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و ژنه، كه ناوى Hamako Moriیه، به‌هۆى ئه‌و توانایه‌ى هه‌یه‌تى له یاریكردندا، ناوبانگى په‌یداكردوه و له‌ساڵى 2015ه‌وه له ماڵپه‌ڕى به‌ناوبانگى YouTube ئه‌كاونتى هه‌یه و "سه‌بسكرایب"ى گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ى 280 هه‌زار.
هاماكۆ مۆرى، كه به Gamer Grandma ناوبانگى ده‌ركردوه و ناوى ئه‌كاونته‌كه‌شیه‌تى، له یوتیوب مانگانه 4 ڤیدیۆى یارییه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه، یه‌كێك له خۆشترین یارییه‌كانیش به‌لایه‌وه Grand Theft Auto یه، هه‌روه‌ها له گرته ڤیدیۆكانیدا، كه بڵاویانده‌كاته‌وه، حه‌زی به گاڵته‌كردن و قسه‌ى خۆش هه‌یه.
مۆرى ده‌ڵێت "جارى وا هه‌یه كه ده‌ست به یارییه‌كه ده‌كه‌م، ئاگام له كات نامێنێت و تا كاتژمێر دووى به‌ره‌به‌یان یاریى ده‌كه‌م".
Gamer Grandma به درێژایى چه‌ندین ده‌یه‌یه یارییه‌كانى كۆكردوه‌ته‌وه و یه‌كه‌م ئامێرى یاریكردنیشی، كۆلیكۆ ڤیژن بوه، كه ساڵى 1981 له ژاپۆن كه‌وتوه‌ته بازاڕه‌وه.