نه‌وا
له باره‌ی پشوی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
به بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن راده‌گه‌ینێت كه له رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه 24-5-2020 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 28-5-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له رۆژانی جه‌ژندا، له پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
21-5-2020