نه‌وا
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی لیژنه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئێواره‌ی رۆژی ھه‌ینی 22-5-2020 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كانی پارێزگاكانی ھه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش داوا له ھاووڵاتیان كراوه، ھاوكات له‌گه‌ڵ كاری لیژنه‌كانیان له ناوچه جیاجیاكانی ھه‌رێم، ئێواره‌ی ھه‌ینی ھه‌ركه‌سێك به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی مانگی بینی به‌زوترین كات یه‌كه‌ی
كارگێڕی سنوره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه.