په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ناردنى 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بڕیاره‌ و رێككه‌وتن نییه‌

21/05/2020

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ به‌غداوه‌ ده‌ڵێت "ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بڕیاره‌ و رێككه‌وتن نییه‌". په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی-یش نیازپاكییه‌كی كورد بۆ عیراق ده‌خاته‌ڕو.
له‌ به‌رنامه‌ی "ئاراسته‌"ی رادیۆ نه‌وادا، دانا محه‌مه‌د جه‌زا په‌رله‌مانتارى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى پێیوابوو ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ى عیراق بڕیاری داوه‌ بینێرێت بۆ هه‌رێم "له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى ته‌رخانكراودا نییه‌ بۆ هه‌رێم" و وتى "ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ده‌بوو هه‌موو پاره‌كه‌ بنێرێت"، كه‌ بڕى 453 ملیار دیناره‌.
دانا محه‌مه‌د وتیشى "ئه‌وه‌ رێككه‌وتن نییه‌ و ته‌نیار بڕیاره‌ و رێككه‌وتنى ته‌واو نه‌كراوه‌، به‌ڵام وه‌ك نیازپاكى و هه‌نگاوى یه‌كه‌م باشه‌".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتارى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتی له‌به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، سه‌ردانى شاندی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا "له‌كاتى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عیراقدا نیازباشى هه‌رێمى ده‌رخست".
وتیشى "سه‌ردانى شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، كه‌ له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ى حكومه‌تى عیراقیش بو، كارێكى باش بو، چونكه‌ تیمى پسپۆڕ چوو كۆمه‌ڵێك داتا و ورده‌كارى و زانیارى نوێیان دایه‌ حكومه‌تى عیراق، كه‌ بۆ ئه‌وان نوێ بو، هه‌روه‌ها نیازپاكى هه‌رێمى ده‌رخست".
په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كه‌ ده‌بێت كورد باوه‌ڕى به‌وه‌بێت چه‌قى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به‌غدایه‌، چونكه‌ به‌پێى ژماره‌ى په‌رله‌مانتاران بێت ده‌توانن هه‌ركات بیانه‌وێت كێشه‌مان بۆ دروستبكه‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group