نه‌وا-لاڤه كورده
پسپۆڕێكی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ته‌ندروستی كه‌ره‌نتیه‌كانی سلێمانی ده‌ڵێت "كۆرۆنا بونی هه‌یه و له‌ماڵه‌كاندایه، ده‌بێت له جه‌ژندا ڤایرۆسه‌كه بخه‌ینه مێژوه‌وه نه‌ك ئه‌و ئێمه بخاته مێژوه‌وه".
له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا، دكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پسپۆڕی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ته‌ندروستی كه‌ره‌نتیه‌كانی سلێمانی وتی "په‌تاكه بۆته جیهانی و بونی هه‌یه، له ژینگه‌دا جێی خۆی كردۆته‌وه و ده‌بێت له ته‌وقه و ماچ و دابه‌شكردنی چوكلێت و چونه مزگه‌وت به‌دوربین و بیانگۆڕین، ڤایرۆسه‌كه كۆتایی نه‌هاتوه و خه‌ڵك توشبوه كه‌واته له ناو ماڵه‌كاندا بونی هه‌یه".
وتیشی "زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان وتویانه به گه‌رما و سه‌رمای زۆر له‌ناوده‌چێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمدا پله‌ی گه‌رما به‌رزه و له‌ناویش نه‌چوه، بۆیه ده‌بێت له جه‌ژندا ڤایرۆسه‌كه بخه‌ینه مێژوه‌وه نه‌ك ئه‌و ئێمه بخاته مێژوه‌وه".