وەزارەتی تەندروستی عیراق 153 حاڵەتی توشبونی بە كۆرۆنا راگەیاند

21/05/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق، توشبونی 153 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو شەش توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوەو 45 توشبوش چاكبونەتەوە.
ئێوارەی پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 153 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەجۆرێك: بەغدا 113 حاڵەت، بەسرە 15 حاڵەت، نەجەف 3 حاڵەت، سلێمانی 3 حاڵەت، هەولێر 8 حاڵەت، دیالە 9 حاڵەت، میسان 1 حاڵەت، واست 1 حاڵەت.
بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە چواریان لە بەغدا، یەكێكیان لە زیقار و ئەویدیكەیان لە موسەننا بووە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 45 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون،كە 14 لە  بەغدا، بەسرە13، هەولێر 2، بابل 1 ، زیقار 2، موسەننا 13 حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی عیراق هێمای بۆ ئەوەشكردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە سێ هەزار و 877 كەس و لەوانە 140 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 483 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار و 254 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكان ماون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group