پەرلەمانتارێك: كازمی بۆماوەیەكی زۆر لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە

22/05/2020 عێراق

نەوا
سەرۆكی كوتلەی بیارق خەیر رایگەیاند، شەقام لە هەنگاوەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی رازی نییە و بەو هۆیەوە چاوەڕوان دەكرێت، ناوبراو ماوەیەكی زۆر لەو پۆستەیدا نەمێنێتەوە.
محەمەد خالیدی سەرۆكی كوتلەی بیارق خەیر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، حكومەتەكەی مستەفا كازمی كەوتوەتە ژێر فشاری حزب و كوتلە سیاسییەكانەوە، بە بەڵگەی ئەوەی، لە رۆژی پەسەندكردنی كابینەكەیدا، گۆڕانكاری لە ژمارەیەك لە وەزیرەكانی ئەنجامدا، ئەمەش بەو مانایە دێت دەستوەردانی رونی بەشێك لەكوتلەكان هەبوە لەدیاریكردنی ناوی وەزیرەكان.
ئەوەشیخستوەتەڕو، شەقامی عێراقی چاودێری كارەكانی سەرۆك وەزیران دەكات، بەڵام كارەكانی بەگوێرەی خواستی شەقام نیە، بەتایبەتی كە لێپرسینەوەی لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی نەكردوە لەكاتێكدا تۆمەتباردەركرێت بەگەندەڵی ".
راشیگەیاند، چاوەڕواندەكەن مستەفا كازمی لە پۆستی سەرۆكی حكومەتی عێراق ماوەیەكی زۆر نەمێنێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group