وەزارەتی تەندروستی: لە دهۆك حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە

22/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی دوو كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك راگەیاند.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی)، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەرەنجامی نوێی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراوانی هەڵگری كۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، دوو توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دوو توشبوەكە لە رەگەزی نێرن، یەكێكیان تەمەنی 28 ساڵە و پیشەی پاسەوانە، دانیشتوی قەزای ئاكرێ-یە. دووەمیشیان تەمەنی 58 ساڵە و پیشەی شوفێرە و دانیشتوی شاری هەولێرە، هەردووكیان لە شاری بەغداوە گەڕاونەتەوە.
لەگەڵ راگەیاندنی ئەم دوو توشبوە نوێیە، تائێستا 454 حاڵەتی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركراوە، كە پێنج كەسیان مردون و 385یشیان چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group