نه‌وا
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌یه سبه‌ینێ تاوه باران و هه‌وره‌بروسكه روو له هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵیش هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتو راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر 34 و سلێمانی 35 و دهۆك 32 ده‌بێت، له كه‌ركوكیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێشه‌وه، كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات ئاسمانی هه‌رێم له نیمچه‌هه‌وره‌وه بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره‌بروسكه هه‌یه. به‌هۆی زیادبوونی خێرایی با له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی دوو پله نزم ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له سلێمانی چوار پله داده‌به‌زێت.