نه‌وا
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه و له‌ناوی ده‌به‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی قائیمقامیه‌تی وتوه "له مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (141) تۆن خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه".
وتیشی: "به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن یان به‌كارهێنانی، له ماوه‌ی رۆژانی (24-4 بۆ 23-5) لیژنه‌كان ده‌ستیانبه‌سه‌ر (شیره‌مه‌نی، سه‌وزه‌و میوه، مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، چه‌ره‌سات، شیرینی و خوارده‌مه‌نی له‌قتونراو، ده‌رمانی زیاد و كه‌مكردنی كێش)دا گرتوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیراوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.