نه‌وا
به‌شێك له‌مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان راگه‌یاند و دوپاتیانكرده‌وه كه به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان ناكه‌ن.
رۆژی شه‌ممه له‌باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه، مامۆستایانی 17 خوێندنگه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و مامۆستایانه‌دا داوایان كردووه: مووچه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان دابه‌شبكرێت و ، حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌پێدانی مووچه به‌سی ڕۆژ جارێك جێبه‌جێ بكات.
راشیانگه‌یاندووه، له‌ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی مووچه، دووباره هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌رجۆره ده‌ستكارییكردنێكی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن "پاراستنی شكۆی مامۆستایان به‌ئه‌ركی حكومه‌ت ده‌زانن، ئیدانه‌ی هه‌رجۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر مامۆستایان ده‌كه‌ن و داوای ئازادكردنی هاوپیشه‌كانیان له‌دهۆك ده‌كه‌ن."
ئه‌و مامۆستایانه جه‌ختیان له‌وه‌شكردۆته‌وه، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یان، هه‌ڵۆێستی دیكه‌یان به‌خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نیی زیاتر ده‌بێت.