8 كەسی دیكە لە سلێمانی توشی كۆرۆنا بون

23/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەشت حاڵەتی نوێی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستییە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، پێنج ئافرەتی تەمەن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 57 و 37 و 26 ساڵ، تەنها یەكێكیان بەركەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانییە و یەكێكی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە دانیشتووی قەزای رانیەیە و شەش تووشبووەكەی تر بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی پشكنینی تاقیگەیان بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
23 ی ئایار 2020

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group