سلێمانی.. 17 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

24/05/2020

نەوا
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، 17 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 10 رۆژ لەنەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 توشبوی كۆرۆنای نوێ چاكبونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان".
بەپێی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا 476 كەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 403 كەسیان چاكبوونەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group