وەزارەتی پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی دیاریكرد

24/05/2020

نەوا
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "قوتابیانی چواری بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەكەمیان بۆ هەژماردەكرێت، ئەگەر قوتابییەك لە وەرزی یەكەم دەرنەچووبێت دواتر تاقیكردنەوە لەو وانانە دەكاتەوە كە تێیدا دەرنەچووە".
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا نوێترین رێنمایی و فەرمانەكانی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "قوتابیانی چواری بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەكەمیان بۆ هەژماردەكرێت، ئەگەر قوتابییەك لە وەرزی یەكەم دەرنەچووبێت دواتر تاقیكردنەوە لەو وانانە دەكاتەوە كە تێیدا دەرنەچووە".
ناوبراو روونیكردەوە "قوتابیانی خوێندنگە ئیسلامی و پەیمانگەكان هەمان بڕیار دەیانگرێتەوە، تەنیا قوتابیانی قۆناخی پێنجەمی پەیمانگەكان نەبێت، كە لە 1ی حوزەیران تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن".
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" یاسای پەڕینەوە لە یەك وانە بۆ قۆناخی چواری بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی پەیڕەو دەكرێت، واتە ئەگەر كەسێك لە یەك وانە دەرنەچووبێت ئەوا بە دەرچوو ئەژماردەكرێت؛ جگە لە یاسای پەڕینەوە لە وانەیەك، یاسای بڕیاریش لە یەك وانە وەكو پێشووتر كاری پێدەكرێت".
 باسی لەوەشكرد: تەنیا قۆناخی 12ی زانستی، وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی تاقیكردنەوە لەكاتی خۆیدا ئەنجامدەدەن بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group