نەوا
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، كە زۆر پێویستە لەگەڵ یەكێتیدا كۆببنەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی هاتوونەتەئاراوە.
كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند پێش جەژن مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبووەوە و بڕیاری دا لەگەڵ یەكێتی كۆببێتەوە و یەكێتیش هەر بڕیاری داوە كۆبوونەوە بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو كە پارتی و یەكێتی دوای جەژن كۆدەبنەوە و وتیشی: “زۆر پێویستمان هەیە بەوەی پێكەوە دانیشین”.
كاكەمین نەجار ڕوونیشیكردەوە كە پارتی و یەكێتی پێویستە لەسەر چەندین پرسی وەك لامەركەزی، پێداوچوونەوە بە ڕێككەوتنی نێوانیان، پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و نووسینەوەی دەستوور كۆببنەوە.