نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، تووشبوویەكی سنوورەكەیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێرانەوە گەڕاوەتەوە و ڕاستەوخۆ كەرەنتینە كراوە و تێكەڵی هاوڵاتیانی سنورەكە نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، ئەو هاوڵاتیەی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕاگەیاندرا، دوای ئەوەی لەوڵاتی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەراوەتەوە هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی كەرەنتین كراوە.
باسی لەوەشكردووە، دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام ئەو هاوڵاتیە بەهیچ شێوەیەك نەگەڕاوەتەوە سنوری ڕاپەڕین و تێكەڵی هاوڵاتیانی سنورەكە نەبووە.