شوان داودی: پارتی لەبری جارێك، چەندین جار داعشی بەرداوە

24/05/2020

نەوا
پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات هەرێمی كوردستان خاوەنی یەك حكومەت نەبووە، تا زۆنی سەوز و زەرد ئاگایان لەزیندانیكراوەكانی یەكتر بێت، دەشڵێت" 176 زیندانیكراوەكەی كەركوك، ڕادەستی حكومەتی عێراق كراونەتەوە، ئەو حكومەتەی شەڕمانە لەسەر بودجە و پۆستەكانی."
شوان داودی كادیری پێشكەوتووی یەكێتی لەكەركوك و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ڕادەستكردنەوەی 176 زیندانیكراوی عەرەب لەلایەن حیزبەكەیەوە، كە جارێكی تر ناكۆكیەكانی نێوانیانی لەگەڵ پارتی تۆخكردەوە، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە"پارتی توشی قەیران بووە، دەیەوێت قەیرانەكان هەناردەی دەرەوە بكات، دەیەوێت فەزایەك دروست بكات، قەیرانەكانی خۆی بشارێتەوە، ئەوەتا لە دهۆك خۆپیشاندان دەكرێت، حیزبەكانی تری پێ تۆمەتبار دەكات."
داودی، وتیشی"كەركوك لای پارتی بووەتە گرێ، لاهور شێخ جەنگیش بووەتە فۆبیا، نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو پرسەدا بكات، ئەگینا پارتی لەبری جارێك، چەندین جار داعشی بەرداوە، جارێك 1400 داعش، جارێك 100 داعش و جارێكی تر 200 داعشی بەرداوە، كەسیش قسەی نەكردووە."
كادیرەكەی یەكێتی، وتیشی، " 176 تۆمەتبارەكە ئازاد نەكراون، ڕادەستی دەوڵەتی عێراق كراون، ئەو دەوڵەتەی شەڕمانە لە بودجە و پۆستەكانی لەبەغدا."


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group