نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردودا 20 حاڵه‌تى نوێى توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون كه 10 یان له‌پارێزگاى هه‌ولێر و 10 یان له‌پارێزگاى سلێمانین.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رونیكردوه‌ته‌وه، تائێستا 11 هه‌زار و 626 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان كه‌ره‌نتین كراون و له ئێستادا ته‌نها 973 كه‌س له كه‌ره‌نتینه‌كان كه سه‌رجه‌میان 30 شوێنه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش 332 كه‌س له هه‌ولێر و 160 كه‌س له سلێمانى و 481 كه‌س له دهۆك.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردودا 1298 پشكنین له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراون به‌وه‌ش كۆى گشتى گه‌یشتوه‌ته 67 هه‌زار و 564 پشكنین، له ئه‌نجامدا 20 توشبوى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون كه 10 یان له‌پارێزگاى هه‌ولێرن و 10 یان له‌پارێزگاى سلێمانین.
ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ژماره (٩٠)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
1. كه‌ره‌نتین
تاوه‌كو ئه‌وڕۆ (١١٦٢٦) هاووڵاتی "ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌كان" كه‌ڕه‌نتین كراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٩٧٣) هاووڵاتی له (٣٠) شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٣٣٢) له هه‌ولێر، (١٦٠) له سلێمانی، (٤٨١) له دهۆك. وه (١٠٦٥٣) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو كردنی ماوه‌ی ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆیان وپشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری هاووڵاتییان له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كه كۆی گشتی (١٠٥) هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٢٩٨) پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان؛ (٣٧٩) هه‌ولێر، (٣٧٦) سلێمانی، (٥٤٠) دهۆك، (٣) ڕاپه‌ڕین. ده‌ره‌نجام (٢٠) تووشبووی نوێ تۆمار كرا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر:
(١٠) پۆزه‌تیڤ: (٤) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٦٩)، (٥٩)، (٥٧)، (٣٨) ساڵ، (٤) پیاو ته‌مه‌نیان (٦٩)، (٥٠)، (٣٩)، (٢٩) ساڵ، (٢) منداڵ ته‌مه‌نیان (٩)، (٥) ساڵ، چوار تووشبوو به‌ركه‌وته و خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێره، چوار تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیان ھه‌یه، دوو تووشبووه‌كه‌یتر پاسه‌وانن له پارێزگای به‌غداد گه‌ڕاینه‌وه، دانیشتووی ناحیه‌ی عه‌نكاوه، كۆمه‌ڵگای تۆبزاوه و گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌فین و گوڵان و فه‌رمانبه‌رانن له شاری هه‌ولێر.
پارێزگای سلێمانی:
(١٠) پۆزه‌تیڤ: (٤) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٦٣)، (٥٧)، (٤٢)، (٣٧) ساڵ، (٦) پیاو ته‌مه‌نیان (٦٨)، (٦٠)، (٤٧)، (٣٢)، (٢٩)، (٢٦) ساڵ، حه‌فت له تووشبووان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون دوو له تووشبووان نیشانه‌یان ھه‌یه، تووشبوێكیان دانیشتووی ناحیه‌ی حاجی ئاوایه و نۆ تووشبووه‌كه‌ی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(كۆی گشتی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٦٧٥٦٤) پشكنین بووه)
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان (٤٩٦) تووشبوو، له‌نێویاندا (٥) مردن هه‌یه و (٤٠٣) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، وه ئێستا ته‌نها (٨٨) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له ئه‌ركدان، جارێكی داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌له‌بالغ و دانانی ماسك و ده‌ستكێش، وه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠