له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت

25/05/2020

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی دراییه‌وه‌ داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و 27 ملیار دۆلاره‌ی كه‌ ده‌وترێت حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاره‌. 
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی: "هه‌تا هه‌رێم به‌ خشته‌یه‌ك زانیاریه‌كانی ئه‌و 27 ملیار دۆلار قه‌زره‌ به‌ شه‌فافی نه‌خاته‌ روو، وه‌ك ئیدیعایه‌كی بێ بنه‌ما ده‌مێنێته‌وه‌".
ئه‌وه‌شی وتووه‌: "له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ داوای ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و مه‌له‌فه‌ ده‌كه‌ین، ناكرێ ئه‌وان خۆیان و نه‌وه‌كانی داهاتویان ملێۆنێر و خه‌ڵك و نه‌وه‌كانی داهاتوش قه‌رزار بن"!

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group