نه‌وا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌داین له‌وباره‌یه‌وه".
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێت: "بابه‌تی بردنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ ئاڕاسته‌ی ئێمه نه‌كراوه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزه‌وه كه له‌لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ئیش ده‌كات بۆی ناردین، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو بوو ئه‌و "به‌ڕێزانه" (ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ناوی هاتبوو) سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد و قسه‌مان له‌و بابه‌ته كرد، لایه‌نه‌كه‌ی تر كه "په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كه‌یه" داوامان لێ‌كرد كه به‌ڵگه‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات، دیاره ئه‌و له جیاتی بێته لای ئێمه به‌ڵگه‌كانی خۆی بردۆته لای داواكاری گشتی، زۆر به‌ئاسایی ده‌زانیین چونكه له سه‌ره‌تاو كۆتاییدا، ئه‌و كه‌یسه له پسپۆڕی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه ئه‌گه‌ر به داواكاری گشتیشدا بڕوات چونكه ئه‌وان له قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌دا ده‌بن، ئێمه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین پێكه‌وه، وه ئه‌گه‌ر به‌دڵنیاییه‌وه بابه‌ته‌كه به‌ڵگه‌ی وای تێدا بێت كه ببێته داوایه‌كی تاوانكاری بگه‌ینرێته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریه‌وه ته‌رخان كراون بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام جارێ بابه‌ته‌كه هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و به‌راورد كردنیه‌تی چونكه ڕه‌گه‌زی ده‌ره‌كیشی تێدایه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه قسه‌ی لێده‌كرێت پاره‌یه‌كی زۆره كه ده‌كاته 7 تا 8 ملیار دۆلار، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گرنگیان داوه به بابه‌ته‌كه و داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه چ ئێمه بین یان داواكاری گشتی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بكه‌ین له بابه‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ بوونی به‌ڵگه‌كان ده‌توانرێت لێكۆڵینه‌وه زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت تا ده‌گاته ئاستێك كه به‌پێی یاسابه ڕێكاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ".
وتیشی: "جارێ ته‌نها سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه، داوامان له كۆمپانیاكه كردبوو كه ئه‌وان به‌ڵگه‌كانی خۆیان ئاماده كردبوو له‌گه‌ڵ به‌شی یاسایی دانیشتبوون، به‌ڵگه‌كه له دوو شوێنه لای داواكاری گشتی یه، له‌دوای پشووی جه‌ژن داده‌نیشن و به‌دواداچوونه‌كان په‌ره‌پێده‌ده‌ین به هاوبه‌شی، دواتر ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كه جارێكی تر دێته‌وه لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌كو ده‌زگای پسپۆڕ به‌و بابه‌ته، به‌ڵام هه‌موو هاووڵاتیه‌ك ده‌توانێت له هه‌موو ده‌زگایه‌ك سكاڵا بكات ئه‌وه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته قۆناغی تاوانكارییه‌وه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌زگای پسپۆڕه به‌و بابه‌ته، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه زۆر به گرنگیه‌وه لێی بڕوانیین وه زۆربه‌ی ده‌زگاكانی تریش "موهته‌من" به‌و بابه‌ته بۆئه‌وه‌ی بزانیین ئه‌سڵی ئه‌و بابه‌ته چۆنه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت" ئه‌وه ده‌بێ پاش لێكۆڵینه‌وه بڕیار بدرێت كه ئایا بابه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ ئه‌سڵی هه‌یه یان نا؟ دوای ئاكامی كۆتایی ئێمه به‌ش به‌حاڵ خۆمان ڕایده‌گه‌یه‌نیین به ڕای گشتی، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بوون و نه‌بوون شوێنه‌واری یاسایی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه ڕاست نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه تۆمار بكه ن ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌كو ده‌زگایه‌ك پڕۆفیشناڵ و بێلایه‌ن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ردوو لا له‌گه‌ڵ ده‌زگای داواكاری گشتی كه به‌شێك له به‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه پێشكه‌ش به‌وان كراوه، هه‌وڵده‌ده‌ین بگه‌ینه ڕاستی بابه‌ته‌كه، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".