نه‌وا
په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی یه‌ك شه‌ممه كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیان ده‌ستگیركردووه كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌چه‌كدارانی داعش بێت و به‌نیازبووه به‌ڕێگه‌ی قاچاغ بێته سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانی هه‌رێمه.
نه‌قیب ئامانج له‌تیف وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاندووه، شه‌وی 24ی ئایار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكهونتی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر بهبهرێوهبهرایهتیمانهوه كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ناوی (ح. ح. ا) ته‌مه‌ن 43 ساڵ ده‌ستگیركرا كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بێت و به‌نیازبووه به‌ڕێگه‌ی قاچاغ بێته سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه.
باس لهوهشكراوه، "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی پێبووه له‌وانه‌ش "10 سیمكارتی كۆڕه‌ك و ئاسیا و زین، چوار جه‌واز سه‌فه‌ر، دو مۆبایلی ئایفۆن و مۆبایلێكی گالاكسی".
نه‌قیب ئامانج له‌تیف وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی یاسایی بۆی راده‌ستی بهڕێوهبهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كراوه.