نه‌وا
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، "تا ئێستا لیستی ناوی كه‌ره‌نتینه‌كراوان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی".
له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گیراون، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی دایه‌وه و ده‌ڵێت "له‌ئێستادا كه‌ره‌نتینه‌كردن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نیه، بۆیه ته‌مویل بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردن وه‌ستاوه".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه، "سه‌رباری داواكردنی چه‌ند جاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كراون له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پاشان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری".
وه‌زاره‌تی دارایی دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه "له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه سه‌رجه‌م پێویستی و خه‌رجیه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه دابینده‌كرێت".
ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت، كه كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم، بودجه‌ی روبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خه‌رج ناكات.