نه‌وا
به‌رپرسی گشتیی گومرگی پارێزگای كوردستان له ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنوره‌كانی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرابوون.
ئاژانسی میهری ئێرانی له زاری به‌ختیار ره‌حمانی پوور به‌رپرسی گشتیی گومرگی پارێزگای كوردستان رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی كاڵا له سنوری باشماخی مه‌ریوانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاش یه‌ك رۆژ را‌گرتن و پشوو، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، رۆژانه وه‌جبه‌ی زۆر له سنوری باشماخه‌وه بۆ عیراق هه‌نارده ده‌كرێت، كه سه‌ره‌كیترینیان میوه و سه‌وزه و ئه‌و شتومه‌كانه‌یه، كه زوو خراپ ده‌بن.
به‌رپرسی گشتی گومرگه‌كانی پارێزگای كوردستان وتوشیه‌تی "چالاكیی بازرگانی له سه‌یرانبه‌ن-یش له‌سه‌ر داوای لایه‌نی عیراقی تا رۆژی سێشمه‌ممه داخرابو و به پێی هه‌ماهه‌نگییه‌كان ئه‌مڕۆ دووباره ئاڵوگۆڕ ده‌ستیپێكردۆته‌وه.