نه‌وا
كه‌شناسیی هه‌رێم نزمترین پله‌ی گه‌رمای چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌و ڕێژه زۆره حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه پله‌كانی گه‌رمای شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، نزمترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه شاخاویه‌كان نزم ده‌بێته‌وه بۆ كه‌متر له 10 پله‌ی سیلیزی و ئه‌مڕۆ به‌یانی نزمترین پله‌ی گه‌رمای هه‌ریه‌ك له وێستگه‌كانی كانی ماسی و پێنچوێن 7 پله‌ی سیلیزی بون و سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش نزیكبونه‌وه له 15 پله.
كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌و ڕێژه زۆره حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه، به تایبه‌تی له‌م وه‌رز و مانگه‌دا، له سبه‌ینێشه‌وه پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رخۆ و به یه‌ك تا دوو پله ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌رزبونه‌وه.