نه‌وا
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای داقوقی كه‌ركوك زیاتر له 110 دۆنم زه‌وی جوتیارانی كورد سوتێنرا، كه ئه‌وه دووه‌م رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له سێ رۆژی رابردوودا.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش ئاگریان له پوش و په‌رێزی جوتیارانی گوندی مه‌نسوڕ به‌رداوه، كه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، زیاتر له 110 دۆنم زه‌وی سوتێنرا و دواتر خه‌ڵكی گونده‌كه توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش چه‌كدارانی داعش ئاگریان له ده‌غڵودانی جوتیاران به‌ردا و زیاتر له 10 دۆنم زه‌وی و گه‌نمیان سوتاند و زیانیان به جوتیاران گه‌یاند.
گوندی مه‌نسوڕ سه‌ر به قه‌زای داقوقه له كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین و له نه‌ته‌وه‌ی كوردن.