نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوو كه‌سی دیكه له هه‌ولێر توشی كۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوان، دوو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، یه‌كه‌میان پیاوێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵی دانیشتوی گوندی (ابو جرده)ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێڕه، كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌بووه، توشبوی دووه‌میش پیاوێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵی دانیشتوی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌یه.
به تۆماركردنی ئه‌و دوو توشبوه، كۆی گشتیی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 504 كه‌س، له‌نێویاندا 5 مردن هه‌یه و 403 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه، له ئێستادا 96 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.