نه‌وا
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به رووی بازرگاناندا ده‌كرێته‌وه و جموجۆڵی بازرگانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان له چوارچێوه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كاندا ئاسایی ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ماوه‌ی 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرابو و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جموجۆڵی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران راگیرابوو.
سیروان حوسێن وته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو رایگه‌یاندوه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به رووی بازرگاناندا ده‌كرێته‌وه و جموجۆڵی بازرگانی له چوارچێوه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كاندا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی هاتوچۆی گه‌شتیاریش له ده‌روازه سنورییه‌كان، وته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وتی، ''به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌روازه سنورییه‌كان تا رۆژی 1ی مانگی داهاتوو به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخراوه، له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌ش چاوه‌ڕێی بڕیاری نوێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت''.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجۆڵی بازرگانی له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، له‌كاتێكدایه پێشتر جموجوڵی بازرگانی له ده‌روازه‌كانی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن پێشتر ده‌ستیانپێكردبوه‌وه.