نه‌وا
حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبونی خۆی به رێزگرتن له په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ دوپاتده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌كه‌ن، كه له راپۆرته‌كه‌ی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان پێكراوه.
نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق له‌و راپۆرته‌ی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه باس له حاڵه‌ته‌كانی رفاندن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، بێسه‌روشوێن بوون ده‌كات له‌میانی خۆپیشاندانه‌كان، له‌و نێوه‌نده‌دا حكومه‌تی عێراق دوپاتیده‌كاته‌وه پابه‌نده به رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه عێراق واژۆی كردون.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبوونی خۆشی بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی، كه له راپۆرته‌كدا ئاماژه‌یان پێ كراوه، دوپات ده‌كاته‌وه".
پێشتر له راپۆرتێكدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاندبوو، له میانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه تا مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، 490 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 25ی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.