نه‌وا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و نمره‌ی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ خوێندكاران هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم له په‌یامێكدا ورده‌كگاریی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌روو، كه به‌پێی بڕیاره‌كان، هه‌ر خوێندكارێك له كۆرسی یه‌كه‌م ده‌رچووبێت، بۆ كۆتای ساڵ به ده‌رچوو هه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چووبێت، له ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی زانستی، یاخود هه‌ر میكانیزمێكی تری گونجاو، هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی خوێندكاران بگه‌ڕێنه‌وه نێو زانكۆكان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی كۆلێژه‌كانی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان، ده‌نێردرێنه ناو نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ته‌واوكردنی لایه‌نی پراكتیكیی وانه‌كانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت له‌بری تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ.
ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه په‌یڕه‌وی بۆڵۆنیا پرۆسێس ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بڕیاردرا:
1. ئه‌ژماركردنی هه‌موو ئه‌و كریدیتانه‌ی كه خوێندراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. ئه‌و كریدیتانه‌ی كه نه‌خوێندراوه ئه‌وا دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر سیمیسته‌ره‌كانی داهاتوو له ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و له سیمیسته‌ره‌كانی ساڵانی داهاتوو ده‌خوێندرێت، چونكه به گوێره‌ی سیستمی بۆڵۆنیا ئه‌م جۆره گۆڕانكاریانه ڕێگه‌پێدراوه به پێی بنه‌ماكانی كۆكردنه‌وه‌ی كریدیت.
بڕگه‌ی دووه‌م: سیسته‌می ساڵانه و سیسته‌می كۆ‌رسات: به‌م شێوه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت:
1. هه‌موو به‌شه‌كان (زانستییه‌كان و مرۆڤایه‌تییه‌كان) ئه‌نجامی تێرمی یه‌كه‌میان بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له ئه‌نجامه‌كانی تێرمی یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوون یاخود تاقیكردنه‌وه‌یان نه‌كردوه، ئه‌وا زانكۆكان له ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی زانستی یاخود هه‌ر میكانیزمێكی تری گونجاو هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران بگه‌ڕێنه‌وه نێوكامپه‌سی زانكۆكان.
3. ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه به‌ئه‌نجامه‌كانی تێرمی یه‌كه‌م ده‌رچوون ئه‌وا سه‌رپشكن كه دوباره به‌شداربن له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه به ڕاپۆرت و میكانیزمه‌كانی تر ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت نمره‌كانی به‌رزبكاته‌وه له پێناو پاراستنی كێبڕكێی زانستی.
4. سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونی قۆناغه كۆتاییه‌كان ئه‌وا نمره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت له نێوان مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار و یه‌ك مامۆستای تری هاوپسپۆر كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجام ئه‌دات.
5. سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی كۆلیجه‌كانی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان ئه‌وا ده‌نێردرێنه ناو نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ته‌واوكردنی لایه‌نی پراكتیكی وانه‌كانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت له‌بری تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
بڕگه‌ی سێیه‌م: بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات ئه‌درێت به زانكوكان بۆ دارشتنی وورده‌كاری جێبه‌جێكردن له‌پێناو ڕه‌چاوكردن و پاراستنی جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندێتی نێوان زانكۆكان.
بڕگه‌ی چواره‌م: زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
بڕگه‌ی پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندكارانی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا ئه‌وا به‌پێی بڕیاره‌كانی پێش‌و و پرۆگرامی خوێندنی خۆیان به‌رده‌وام ئه‌بن.
له كۆتاییدا هیوای ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی خوێندكاران و قوتابیان ده‌خوازم و له ناخه‌وه سوپاسی دایك و باوك و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان ده‌كه‌م كه له پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانیاندا ماندوو بوون و درێغییان نه‌كردوه، هه‌روه‌ها جارێكی تر پڕ به‌دڵ سوپاسی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆكان ده‌كه‌م كه هه‌میشه له پێناو خزمه‌تكردن و پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانی نیشتیمانه‌كه‌ماندا درێغیان نه‌كردوه.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك.
د. ئارام محمد قادر
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
26-5-2020