سانا: لە هێرشێكدا سێ سەربازی ئەمریكی و 5 شەڕڤانی هەسەدە برینداربون

27/05/2020

نەوا
لە هێرشێكی چەكداریدا لە سوریا سێ سەربازی ئەمریكی و پێنج شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات برینداربون.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوری بڵاویكردەوە، كاروانێكی هاوبەشی سەربازیی ئەمریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە سنوری نێوان پارێزگاكانی حەسەكە و دیرەزۆر روبەڕوی هێرشێكی چەكدارانی نەناسراو بوەتەوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریكا و پێنج شەڕڤانی هەسەدە برینداربون".
ئاژانسەكە ئاشكراشیكردوە، هەر هەشت بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی پزیشكیی ئەمریكا لە شارۆچكەی شەدادیی باشوری حەسەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group