نه‌وا
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی كرد و دوپاتیكرده‌وه، ئیداره‌ی پارێزگاكه ده‌بێته به‌شێك له هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، رایگه‌یاند، به‌نیازن سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ولێر بكه‌ن و سوپاسی رۆڵی لایه‌نه‌كان بكه‌ن له پشتیوانیكردنی ئیداره‌ی پارێزگاكه له خۆپارێزیی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فرسه‌ت سۆفی وتیشی، له‌م سه‌ردانه‌یاندا بۆ مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، كه بێلایه‌نانه له‌سه‌ر ئاستی حوكمڕانی ده‌یانوێت خزمه‌تی هه‌موان بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن گوێبیستی كه‌موكورتی و ره‌خنه‌كان بن، لایه‌نه‌كانیش هاوكاری ئیداره‌ی پارێزگاكه بن له پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاشته‌وایی خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كانی پارێزگاكه.
پارێزگاری هه‌ولێر دوپاتیشیكرده‌وه، ئیداره‌ی پارێزگاكه ده‌بێته به‌شێك له هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
لای خۆیه‌وه رێبوار ئیسماعیل به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی سه‌ردانه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی باش و پێویست زانی بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری له‌مێوان ئیداره‌ی هه‌ولێر و حزبه سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئێستا كه قۆناغێكی ناسكه و پێویست ده‌كات ئه‌و سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن، تا لایه‌نه‌كان ئاگاداری رووداوه‌كان بن و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له حوكمڕانی هه‌ولێردا هه‌یه بگه‌یه‌ننه لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وانیش بۆچونی خۆیان به ئیداره‌ی شاره‌كه رابگه‌یه‌نێت.