نه‌وا
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه زیاتر له 11 رۆژه مامۆستایه‌ك له دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و 11 په‌رله‌مانتاری كوردستانیش داوا ده‌كه‌ن به زوترین كات ئازاد بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا باس له‌وه‌كراوه، زیاتر له 11 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردن و به ناهه‌ق هێشتنه‌وه‌ی مامۆستا "به‌دل به‌رواری" له زینداندا تێپه‌ڕیوه، كه تۆمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی و هێشتنه‌وه‌ی له زینداندا، ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌رگریی له مافی خۆی كردوه و ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به دواكه‌وتنی موچه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، بۆیه داواده‌كه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و مامۆستایه ئازادبكات و چیتر به‌تۆمه‌تی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و رێپێوانی هێمنانه، مامۆستایان و چالاكوانان ده‌ستگیرنه‌كرێن و تۆمه‌تی بێبنه‌مایان روبه‌ڕونه‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و 11 په‌رله‌مانتاره داوا له لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ و ناوخۆ و په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له خه‌می پاراستنی گیانی مامۆستا "به‌ده‌ل به‌رواری"دا بن و چیتر بێده‌نگ نه‌بن به‌رانبه‌ر به هێشتنه‌وه‌ی ناوبراو له زینداندا.
ئیمزای په‌رله‌مانتاران:
سیپان ئامێدی
سۆران عومه‌ر
دیاری ئه‌نوه‌ر
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
گۆران عمر علی
د. شێركۆ جه‌ده‌ت
هه‌ڵز ئه‌حمه‌د
مژده محمود
جلال محمد
ڕووپاك ئه‌حمه‌د
دابان محمد