نه‌وا
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى پێویستن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
جه‌مال كۆچه‌ر له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتی "چاره‌سه‌ر بۆ كێشه دارایى و ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا بونى هه‌یه و ده‌كرێت بگاته قۆناغێكى پێشكه‌وتوو، به‌تایبه‌تى كه سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان بۆ هه‌موان ئاشكران و ئه‌وه‌شى پێویستمانه دوو بابه‌تى سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان یه‌كه‌میان ئیراده‌ى چاره‌سه‌ره و دووه‌میان دورخستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی ئابورییه له سیاسه‌ت، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكارى ئاڵۆزكردنى بون".
باسى له‌وه‌شكردوه، ده‌ستور چوارچێوه‌یه‌كى گشتى داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان، به‌ڵام به گشتى ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت به‌بێ بونى ئیراده‌ى سیاسى بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێویستمانه له حكومه‌تى به‌غدا و هه‌ولێر دورخستنه‌وه‌ى بژێوى هاووڵاتیانه له كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كان و هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، وه‌زیرى دارایى سه‌قفێكى زه‌مه‌نی بۆ چاره‌سه‌ر دیارى كردوه و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگه و ستایشى ده‌كه‌ین و پێشتر هیچ سه‌قفێكى كات دانه‌نراوه و ئه‌وه‌ش هۆكارى نه‌بونى ئه‌نجامى ئیجابى بوه، هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كى ناسروشتى روبه‌ڕوى نه‌هامه‌تى بونه‌ته‌وه و بارودۆخى وڵات مه‌ترسى ته‌قینه‌وه‌ى له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵامى داواكاریه‌كانى هاووڵاتیان نه‌داوه‌ته‌وه.