نه‌وا
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشیاری له نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ده‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێككاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتیه (كڵامپ) له قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان پشكنین بۆ به‌رزو نزمی ڤۆڵتییه‌ی مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و كێبڵه‌ی له موه‌لیده‌كه‌وه بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان راكێشراوه‌و جۆزه‌ی ماڵانی لێبه‌ستراوه له‌سه‌رو 195 ڤۆڵت بێت، له حاڵه‌تی كه‌می و نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌باكه پێیوسته خاوه‌ن مۆلیده‌كه چاره‌سه‌ری بكات.
وتیشی: "ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كاره‌بای موه‌لیده‌كانیان ڤۆڵتییه‌ی نزمه، سه‌ره‌تا به ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتییه (كڵامپ) كاره‌بای قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی پێوانه بكات پاشان ناو ماڵه‌كه‌ی، له‌كاتی نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای گه‌یشتو به‌قاتعه‌كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای ناوماڵه‌كان كه‌متربێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جۆزه یان ئه‌و وایه‌ره‌ی كاره‌بای بۆ ماڵه‌كه گواستوه‌ته‌وه كێشه دروستبكات.
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له قائیمقامیه‌تی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه، رۆژانه لیژنه‌كه سه‌ردانی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و كه‌موكورتی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان روبه‌ڕوی رێككاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه، هاووڵاتیان له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ی مۆلیده و گه‌یاندنی سكاڵاكانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره (07701363679) بكه‌ن كه تایبه‌ته به لیژنه‌ی موه‌لیده یاخود ده‌توانن له رێگه‌ی په‌یجی تایبه‌تی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.