داوای بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ په‌رله‌مان

27/05/2020

نه‌وا
17 په‌رله‌مانتاری كوردستان داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 27 ملیار دۆلار قه‌رزی هه‌رێم، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن.
‎له‌ داواكاریه‌كدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌ داواكاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هاتووه‌، ‎پاڵپشت به‌ ماده‌ی 66 بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ئێمه‌ ژماره‌ی یاسای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌ له‌ خواره‌وه‌ واژۆمان كردووه‌، داواده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئه‌نجام بدات، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند حكومه‌تی ھه‌رێم 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌.
17 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان داواشده‌كه‌ن، بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ بكرێت بۆ په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی به‌ڵگه‌و ورده‌كاری ئه‌و قه‌رزانه‌.
1- عه‌بدولستتار مه‌جید
2-د.شێركۆ جه‌وده‌ت
3-د.كازم فاروق
4-د.محی الدین حسن
5-سۆران عومه‌ر
6-ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
7-كاوه‌ عبدالقادر
8-مژده‌ محمود
9-د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
10-د.اسماعیل سگیری
11-ھلز احمد
12-سه‌رچناراحمد
13-سیپان سالم
14-به‌دریه‌ ئیسماعیل
15-عوسمان كانی كورده‌ی
16-ڕوپاك ئه‌حمه‌د
17-موسلیم عبدالله

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group