نه‌وا
ئه‌ندامێكی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاندووه، بڕیاره دوای پشووه‌كانی جه‌ژن شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆی كێشه‌كانی نێوانیانه‌وه بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه.
به‌ختیار حاجی ئه‌ندامی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاندووه، "هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه كه كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه دوای پشوه‌كانی جه‌ژن شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن، چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
وتیشی: "ته‌نها گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه و موچه‌وه ناكرێت، به‌ڵكو باسی كۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌سه‌ریان بگه‌نه رێككه‌وتن".
ده‌شڵێت: "حكومه‌ت 400 ملیار دیناره‌كه‌ی دیاری كردووه، بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش گفتوگۆ ده‌كه‌ن".