نه‌وا
مسته‌فا قه‌ره‌سو ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كه‌جه‌كه به پێویستی ده‌زانێت، كورد كێشه ناوخۆییه‌كانی به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات، ده‌شڵێت، پێویسته ئاڵۆزییه‌كانی زینی وه‌رتێ درێژنه‌كرێته‌وه و پارتی ئه‌م هۆشدارییه له‌بارچاو بگرێت و كۆتایی به ئاڵۆزییه‌كه بێنێت.
مسته‌فا قه‌ره‌سو ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه، به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی "مه‌دیا هابه‌ر" بوو و له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه قسه‌یكردوه.
قه‌ره‌سو له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی زینی وه‌رتێ وتویه‌تی، ئه‌و كێشه‌یه به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك دروست بوو، ده‌یه‌وێت تێكۆشانی ئازادیی كورد ته‌نگاو بكات و گه‌مارۆی بدات، هه‌وڵێكه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه، ئه‌مه خزمه‌ت به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات و په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی و سیاسه‌تی پارتییه‌وه نییه، هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌ڵكی باشور، پێگه و ئازادییشه‌وه نییه.
قه‌ره‌سو ئاماژه‌شی به بیانوی هێنانی هێز بۆ زینی وه‌رتێ كردووه، كه گوایه بۆ به‌رانگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بووه، رایگه‌یاندووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت بچێته هه‌موو شوێنێكه‌وه، به‌ڵام ناتوانێت بێته ناو هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا یان له‌وێیه‌وه تێپه‌ڕێت، داعش له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت نزیكی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا بێته‌وه.
قه‌ره‌سو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه هێزه‌كانی پارتی هێشتا له زینی وه‌رتێ نه‌كشاونه‌ته‌وه و وتی "ڕوو له گه‌لی كورد و به تایبه‌تی پارتی ده‌ڵێم، درێژه‌دان به‌و ئاڵۆزییه خراپه و ڕاست نییه، ئه‌گه‌ر درێژه به‌و ئاڵۆزییه بدرێت، له شوێنێك كێشه‌یه‌ك ڕووده‌دات، بۆیه پێویسته بێ ئه‌وه‌ی درێژه‌ی پێی بدرێت ئاڵۆزییه‌كه كۆتایی پێبهێنرێت".