نه‌وا
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ پێشنیارێك له ئارادا بێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی نوێ ده‌ربكات.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، "وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی داڕشتنی هه‌ندێك رێنمایین بۆ چۆنییه‌تی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام هیچ ئه‌گه‌رێك له ئارادانییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جارێكی دیكه درێژبكرێته‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كار و كاسبی خه‌ڵك به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه و ده‌یانه‌وێت باڵانسێك له‌نێوان كار و كاسبی و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رێنمایی و رێكار بۆ خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستبكه‌ن.
فرسه‌ت سۆفی ده‌شڵێت "ئێستا به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆی نه‌پارێزێت و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات له‌وانه‌یه توشبونی ئه‌مجاره ببێته په‌تایه‌ك و به‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوببێته‌وه".