نه‌وا
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی رابردو له ده‌باشان له‌سه‌ر ده‌ستشكاندنه‌وه‌ی ئوتومبێل ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك رویداوه و به‌و هۆیه‌وه گه‌نجێك كوژراوه.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نج بۆ كاتبه‌سه‌ربردن تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو له ده‌باشان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی رۆشتنه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر ده‌ست ده‌شكێنێته سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌و گه‌نجانه و ئه‌وانیش چه‌ند ره‌ماشێكی بۆ لێده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی وتووه: "دواتر ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و له‌ناو ئۆتۆمبێله لاندكرۆزه‌ره‌كه‌وه ته‌قه ده‌كرێت، به‌وهۆیه‌وه یه‌كێك له گه‌نجه‌كان فیشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێت و تا ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: "تائێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ زانیاری ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدایه و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌و روداوه‌دا كوژراوه ته‌مه‌نی (20) ساڵه و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانییه.