نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له كه‌ركوك رایگه‌یاند، كه‌سێكی توندڕه‌ویان به تۆمه‌تی سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران له ناحیه‌ی زاب ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه، مه‌فره‌زه‌كانی لقی هه‌واڵگری سه‌ربازی له فه‌وجی یه‌كی لیوای 51 ی فیرقه‌ی 14 به‌پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌ندامێكی گروپه توندڕوه‌كانیان به تۆمه‌تی سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران له گوندی زراریه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی زابی كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه.
رونیشیكردۆته‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كه برای دوو چه‌كداری داعشه، كه یه‌كێكیان سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.