نه‌وا
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، به‌مه‌به‌ست گونده كوردنشینه‌كانی ئه‌و قه‌زایه ده‌كرێنه ئامانجی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و ئاماژه به‌هه‌وڵدانیش بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئه‌منی و كاری پێكه‌وه‌ی بۆ پاراستنی خانه‌قین ده‌كات.
هێرش حه‌بیب لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتووه، له‌دوای ئه‌و زنجیره كرده‌وه توندوتیژیانه‌ی كه به‌تایبه‌ت به‌مه‌به‌ست گونده كوردنشینه‌كان و هاووڵاتیانی كوردی له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین گرته‌وه، وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری زیاتری پێكه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه رێكبخه‌نه‌وه‌و شاره‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بپارێزن.
وتیشی: له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوری دیاله قسه‌یان كردوه، به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی زیاتریان داوه‌و دوو كامێرایی حه‌راریان له‌گوندی مێخاس و له‌ناوچه‌یه‌كی تر جێگركردوه.
باسی له‌وه‌شكرد: هاوكات وه‌فده‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی كه سه‌ردانی به‌دیاله‌و به‌غدایان كرد، به‌ڵێنی ته‌واویان پێدراوه كه كاری هاوبه‌ش و ژووری هاوبه‌شی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه دروست بكرێته‌وه‌و پیاچوونه‌وه به پلانه ئه‌منیه‌كان بكرێت و بۆ شاییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر پڕبكرێنه‌وه.
دووپاتی كرده‌وه: ئارامییان بۆخانه‌قین ده‌وێـت، خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ییه‌و مێژوویه‌كی جیاوازی ئاشتی نه‌ته‌وه‌كان و مه‌زهه‌به‌كانی تێدایه كه هه‌میشه نمونه‌یه‌كی باڵابووه بۆ ئارامی و برایه‌تی.