نه‌وا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی نێوانیان ئاسایی بێته‌وه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ش به هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری ده‌كرێت.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه: "دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژێك دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كۆببنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی نێوانیانه".
وتیشی: "ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گرنگیی زۆری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه باسی گله‌ییه‌كانی خۆمان بكه‌ین و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه، بۆیه پێویسته كۆبوونه‌وه بكرێت و مه‌رجیش نییه هه‌موو كێشه‌كان به یه‌ك جار چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچوونی جیاوازمان له زۆر شت‌دا هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی راشیگه‌یاندووه: "پێویسته شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن ڕابگیرێت و ناكرێت بۆچوونی حیزبیی خۆمان بخه‌ینه ناو حكوومه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌یه‌ته پێشه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه".