نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سیسته‌می رێگه‌پێدانی ئه‌لكترۆنی كه‌وتۆته‌كار و ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، ئاگاداری هاوڵاتییان ده‌كه‌نه‌وه ئێستا سیسته‌می ڕێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی كه‌وته‌وه كار.
هه‌ر له‌ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، داواكاری ڕێگه‌پێدان پێویسته له حاڵه‌تی زۆر پێویست بێت، هه‌روه‌ها پێویسته شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتی گه‌شتكردن به پێچه‌وانه‌وه ڕێگایان پێ نادرێت، ده‌بێت زانیارییه‌كانی داواكراو به دروستی پڕ بكرێنه‌وه و هه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌بێت له زانیارییه‌كان ڕێگه‌پێدانه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م ڕێگه‌پێدانه ئاڵوگۆڕی هێزه ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه كه به ڕێنمایی و ڕێكاری تایبه‌ت ئاڵوگۆریان پێده‌كرێت، كاتژمێری كارابوونی رێگه‌پێدان له گه‌یشتنی ئیمه‌یلی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ست پێده‌كات.
لینكی سیسته‌می ڕێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی
https://moi.gov.krd/tregapidan/