نه‌وا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات بۆ هاتوچۆی نێوان هاووڵاتییان بڕیار دراوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكا بكرێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی (ئه‌نه‌كه‌سه) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، "بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌مان هه‌فته ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆی ئه‌وانه‌ی كه گیریان خواردووه به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه ".
وتیشی: "بڕیاره‌كه بۆ كارئاسانیی هاتوچۆیه و به‌شێكی خه‌ڵك به‌هۆی كاروبار و به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ردانی خزمانه‌وه هاتوون، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی خواستێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوای نه‌خۆشیی كۆرۆنا په‌ره‌ی زیاتر به سنووره‌كان بدرێت".
ڕایشیگه‌یاند: ''كاتێك بڕیاره‌كه ده‌درێت هه‌موو ڕێكاره ئه‌منی و ئیدارییه‌كان ڕێك ده‌خرێنه‌وه."