كەلار.. ئاگرێك كەوتەوە و تانكەر و مۆلیدە و نانەواخانەیەك سووتان

27/05/2020

نەوا
لەناو شارۆچكەی كەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئاگرێك كەوتەوە و بەهۆیەوە تانكەرێكی سووتەمەنی و مۆلیدەیەك و نانەواخانەیەك سووتان.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای كەلار، لەو بارەیەوە رایگەیاندوە سەرلەئێوارەی رۆژی چوار شەممە، تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەبەردەم مۆلیدەیەكی پێدانی كارەبای ماڵان گری گرت، بەهۆی زۆری ئاگرەكەوە و بڵاوبوونەوەی سووتەمەنیەوە مۆلیدەكەش ئاگری گرت و نانەواخانەیەكیش لە تەنیشی ئەو شوێنە ئاگری گرت و سووتان.
رونیشكراوەتەوە: ئاگركەوتنەوەكە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، هاوكات زیانی بە تۆڕی كارەبای گەڕەگەكە گەیاند و قائیمقامی كەلار صیانەی كارەبای راسپارد بە مەبەستی چاككردنەوەی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group