سلێمانی..16 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

27/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، 16 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شازدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەك كچ و یەك كوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
27 ئایار 2020


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group