نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 25 حاڵه‌تی نوێی توشبون به كۆرۆنا تۆمار كراون، كه 16 حاڵه‌تیان له سلێمانی و 9 حاڵه‌تیشیان له هه‌ولێرن، له ئێستادا له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان 120 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
له دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 948 پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌نجام 25 توشبوی نوێ تۆماركران، كه 9-یان له هه‌ولێرن و 16 توشبوشیان له سلێمانین.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 5 له توشبوه‌كانی هه‌ولێر له خێزانێكن و له وڵاتی توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دانیشتوی شاری هه‌ولێرن، سێ توشبوش به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون و دانیشتوی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ن، یه‌ك توشبوی دیكه‌ش، كه دانیشتوی شاری هه‌ولێره، به‌هۆی بونی نیشانه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكراوه.
له‌باره‌ی 16 توشبوه‌كه‌ی سلێمانیشه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه، 14 توشبویان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون، دوو توشبوه‌كه‌ی دیكه نیشانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌بووه، هه‌مووشیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.
به‌مه‌ش كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 532 توشبو، له‌نێویاندا 5 مردن هه‌یه و 407 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه، ئێستا 120 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتو درێژكرایەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تا 15-6-2020 درێژكردەوە و هاتوچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی دەبێت.
بڕیاریشى دا ئەو هاووڵاتیانەی بۆ هەرێم دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لەسەر ئەركی خۆیان كەرەنتین دەكرێن و هەروەها هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بە داخراوی دەمێننەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، شۆفێری هێڵە گشتییەكانی گواستنەوە وەك پاس و تاكسی نابێت رێگەبدات سەرنشین بێ بەستنی دەمامك سواری ئۆتۆمبێلەكە بێت ئەگەرنا شۆفێرەكە بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریشی دا نابێت پرسە دابنرێت تەنانەت لە ناو ماڵەكانیشدا بەپێچەوانەوە هەر كەسێك سەرپێچی بكات بە بڕی 2 ملیۆن دینار سزادەدرێت.