نەوا
لەبەیاننامەیەكدا بەرێوەبەرایەتی دەروازەی سنوریی سێمالكا رایدەگەیەنێت، رێگەیان داوە بەو هاووڵاتیانەی باشور و خۆرهەڵاتی سوریا، كە لە هەرێمی كوردستاندا ماون، بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
بەپێی بەیاننامەكە، دەرگای سنوری سێمالكا لەرۆژی 30-5-2020 تا 4-6-2020 كراوە دەبێت بۆ گەڕانەوەی خێزانەكان، ئەو بڕیارەش دوای ئەوە دێت، كە لەرۆژی 14ی ئاداری رابردوەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان بە تەواوەتی راگیراوە، تەنها حاڵەتە لەناكاوەكان نەبن، كە رێگەیان پێدراوە بێنە هەرێمی كوردستانەوە.
دەروازەی سنوریی سێمالكا دەكەوێتەسەر سنوری نێوان عیراق و سوریا، كە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان پێكەوە دەبەستێتەوە و لەساڵی 2012وە دامەزراوە و لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی سوریاوە بەهەزاران خێزان لەو سنورەوە ئاوارەی نێو هەرێمی كوردستان بون.