لە رێی شەمەندۆفێرەوە هەرێم بە عیراق و دەرەوە دەبەسترێتەوە

28/05/2020

نەوا
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەوڵدان بۆئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێی شەمەندۆفێرەوە بە عیراق و دەرەوە ببەستنەوە.
ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە وتووێژدان بۆئەوەی هەرێمی كوردستان ببەستن بە سیستمێكی شەمەندۆفێری مۆدێرنەوە.
رونیشیكردەوە، دەیانەوێت لە رێی شەمەندۆفێرەوە هەرێمی كوردستان بە شارەكانی دیكەی عیراق و دەرەوەی وڵاتەوە ببەستنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group